ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ نیوكاسڵ هێرشبەرێكی ئاست بەرز دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

نیک ڤۆڵتیمادی، هێرشبەری ئەڵمانی یانەی شتوتگارت پەیوەندی بە نیوكاسڵ یونایتدەوە دەكات.

ڤۆڵتیمادی لە هاوینی 2024 لە ڤێردێر برێمنەوە پەیوەندی بە شتوتگارتەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، نیوكاسڵ یونایتد و شتوگارت لەسەر وردەكارییەكانی گواستنەوەی نیک ڤۆڵتیمادی بە تەواوی رێككەوتن.

ڤۆڵتیمادی بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە دەكات و لە 24 كاتژمێری داهاتوودا پشكنینی پزیشكی دەكات. بە گرێبەستێكی درێژخایەن پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەكەوە دەكات.

دواجار نیوكاسڵ لە گواستنەوەی هێرشبەرێک سەركەوتوو بوو، بە گوێرەی سەرچاوەكان گواستنەوەی ڤۆڵتیمادی ئەگەری چوونە دەرەوەی ئالێكساندەر ئیزاک بۆ لیڤەرپوول زیاتر دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button