ئینگلتەراگرنگترین

ئامارەکان؛ ئامۆریم خراپترینی نێو راهێنەرەکانی مان یونایتدە لەوەتەی رۆشتنی فێرگسن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی روبێن ئامۆریم ئەنجامەکانیان لە خراپەوە دەدەنەدەستی خراپتر و شەوی رابردووش لەسەردەستی یانەی گریمپسی تاونی پلە چواری ئینگلتەرا کرایەدەرەوەی جامی کاراباو.

کرانەدەرەوەیان دوای لێدانی یەکلاکەرەوەی ماراسۆنی 12-11 وایکرد هەرزوو ئامارەکان بخرێنەڕوو پیشاندانی  خراپی ئەنجامە نێوخۆییەکانی ئامۆریم. بەوپێیەی لە یەکەمین دوو هەفتەی خولی ئینگلیزیدا خاوەنی دۆڕانێکی نێو ئۆڵدترافۆرد و یەکسانبوونێکی دەرەوەی یاریگای خۆیان.

بەگوێرەی داتایەکی سکای سپۆرتس، لەوەتەی رۆشتنی سێر ئالێکس فێرگسن تا ئێستا، هیچ راهێنەرێک هێندەی ئامۆریم ئەنجامە نێوخۆییەکانی خراپ نەبووه.

وەک سکای نووسیویەتی، ڕاهێنەرە پۆرتوگالیەکە لەوەتەی دەستبەکاربوونی لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو، تا ئێستا 38 یاریی نێوخۆیی لەسەر ئاستی خول و پاڵەوانێتیه جیاوازەکانی ئینگلتەرا ئەنجامداوە. تەنها 8 یاریی بردووەتەوە، لە بەرامبەردا 10 یەکسانبوون و 16 دۆڕاندنی هەیە. ئەوەش واتا بە رێژەی %25.5 وەک نزمترین رێژەی بردنەوە لەچاو هەر راهێنەرێکی دیکە کە بە هەمیشەیی پۆستی شەیتانە سوورەکانی پێدرابێت.

لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا کاتی فێرگسنی ئەفسانە بەیەکجاریی وازهێنانی راگەیاند، شەیتانە سوورەکان گۆڕینی راهێنەریان کردووەتە نەریتێک. لەو ماوەیەدا تا ئێستا 10 راهێنەر پۆستەکەی بەڕێوەبردووە کە 6 دانەیان بە هەمیشەیی هێنرابوونە ئۆڵدترافۆرد. لە بەرامبەر 4 دانەیان وەک جێگرەوە یان سەرپەرشتیکردنی کاتیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button