بۆچی ئینگڵتەرا شەش نوێنەری لە چامپیۆنزلیگ هەیە؟

یاریگا –
یاساکانی یوێفا، رێگە بە هەندێک خول دەدەن نوێنەری زیاتریان هەبێت لە پاڵەوانێتییە سەرەکییەکانی ئەوروپا، ئینگلتەرا و ئیسپانیاش مەرجی لەو جۆرەیان هەیە.
یانەکانی بەشدار لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2025/2026 یەکلایی بوونەوە و دوای قۆناخی پاڵاوتنەکان ئەو 36 یانە رکابەری لەسەر نازناوی چامپیۆنزلیگ دەکەن.
وەرزی 2024/2025ی چامپیۆنزلیگ خاڵی وەرچەرخان لە فۆرماتی پاڵەوانێتییەکەدا بوو. یوێفا نەک هەر ژمارەی تیپەکانی بەشداربووی زیادکرد، بەڵکو سیستەمێکی لەسەر بنەمای شایستەیی هێنایە ئاراوە کە لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتانە بوو کە تیپەکانیان لە وەرزی پێشوودا لە رکابەرییەکانی ئەوروپادا ئاستێکی باشتریان پێشکەش کرد.
بەهۆی ئەم سیستەمەوە ئینگلتەرا و ئیسپانیا هەریەکەیان پشکێکی زیاتریان وەرگرت، بەڵام بە یەک جیاوازی: ئینگلتەرا شەش تیپی دەبێت و ئیسپانیا پێنج تیپ دەبێت.
هۆکاری سەرەکی ئەم جیاوازییە بریتییە لە “رێژەی ئەدای وڵاتان”، رزبەندییەکە کە ئاستی گشتی تیپەکانی هەر خولێک لە پێشبڕکێکانی ئەوروپادا دەپێوێت.
یوێفا دوو شوێنی دیکەی بۆ خولەکان تەرخان کردووە کە باشترین ئاستیان پێشکەش کردووە لە وەرزی 2023/2024. ئینگلتەرا و ئیسپانیا ئەم دەرفەتەیان قۆستۆتەوە و پرێمەرلیگیش توانیان تیپی شەشەمی بخاتە ئەم کێبڕکێیەوە.
هەروەها ئیسپانیا پشکێکی زیاتری وەرگرتووە، جگە لە چوار پشکی ئاسایی وەک یەکێک لە خولە سەرەکییەکان، بەمەش کۆی گشتی پێنج تیپی بەشداری دەکەن. جیاوازی لەگەڵ ئینگلتەرا ئەوەیە کە براوەی یۆرۆپا لیگ لە ئینگلتەرا (تۆتنهام) بووە، ئەمەش جێگەیەکی دیکەی زیادەی بۆ ئینگڵتەرا دروستکرد. بەگوێڕەی یاسا، براوەی ئەم پاڵەوانێتییە پشکێکی راستەوخۆی هەیە بۆ بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگ، تەنانەت ئەگەر لە خولی ناوخۆییدا ئەنجامی باشی نەبووبێت.
ئەمەش بەو مانایەیە کە شەش یانەی ئینگلتەرا لەم پاڵەوانەتییە ئامادە دەبن. یاسا نوێیەکانی یوفا بۆ بەرزکردنەوەی توانای رکابەری و پاداشتکردنی ئاستەکانی ئەم دواییە داڕێژراون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باڵادەستی خولە گەورەکان بەهێزتر دەکەن.