بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مان سیتی رازی بووە بەو نرخەی بۆ ئاکانجی پێی دراوە، هێشتا بڕیاری یاریزانەکە ماوە

Yariga App

یاریگا –

لە چەند یانەیەکی ئەوروپاوە خواست بۆ گواستنەوەی مانوێل ئاکانجی هاتووەتەپێش و مانچێستەر سیتیش دەیەوێ پێش داخستنی بازاڕی هاوینە بیفرۆشێت.

ئاکانجی لە ساڵی 2022 بە بڕی 15 ملیۆن پاوەند لە بۆروسیا دۆرتموندی ئەڵمانییەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی سیتیزنس و توانی چەندین دەستکەوتی گرنگ لەگەڵ تیمەکەی پێپ گواردیۆلا بەدەستبهێنێ، لە دیارترینیشیان چامپیۆنزلیگ.

بەگوێرەی زانیاریەکانی فابریزۆ رۆمانۆ یانەی ئەیسی میلان پرسیاری لەبارەی مەرجەکانی گرێبەستی یاریزانە سویسریەکە کردووە بەڵام هێشتا ئۆفەری فەرمی پێشکەش نەکردووە. میلان ئەو یاریزانەی وەک کۆتا سێ بژاردە بۆ دڵی بەرگری دەستنیشانکردووە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە لەولاشەوە گالاتاسەڕای تورکی رازی بووە بەو 15 ملیۆن پاوەندەی مان سیتی داوای دەکات، بەڵام هێشتا بڕیاری یاریزانە 30 ساڵیەکە ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button