فەرمی؛ یوێفا گۆڕانکارییەکی گەورەی چامپیۆنزلیگی راگەیاند
لەپێناو چەند ئامانجێک گۆڕانکارییەکە دەکرێت..

یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا گۆڕانکاری لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات.
ماڵپەڕی یوێفا بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریداوە کاتی بەڕێوەچوونی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە کاتژمێر 22:00 بگۆڕێت بۆ کاتژمێر 19:00، لەمەودوا یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سێ کاتژمێر زووتر بەڕێوەدەچێت.
The UEFA Champions League final will kick off at 18:00CET as of the 2025/26 season.
The decision is designed to enhance the matchday experience and benefit fans, teams and host cities.
— UEFA Champions League (@ChampionsLeague) August 28, 2025
یوێفا روونیکردووەتەوە، هۆکاری بڕیارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو وڵاتەی میوانداری یاریی کۆتایی دەکات بتوانێت بەشێوەیەکی باشتر خۆی بۆ یارییەکە ئامادە بکات و رێکخستنی یاریی کۆتایی لە ئاستێکی بەرزتردا بێت.
جیا لەوەش یوێفا ئامانجییەتی لە رێگەی ئەو گۆڕانکارییە هاندەران لە سەرتاسەری جیهان بتوانن لە کاتێکی گونجاو بینەری یارییەکەبن و رێژەی بینەرانی یاریی کۆتایی بەرزبکاتەوە.
هاوکات یوێفا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رێگەی ئەو گۆڕانکارییە ئاسانکاری بۆ ئەو خێزانانە دەکرێت کە منداڵ لەگەڵ خۆیان دەبەنە یاریگا و دەتوانن زووتر بگەڕێنەوە ماڵەوە و بەشێوەیەکی گشتی سەرجەم هاندەران لەکاتێکی گونجاو و بەشێوەیەکی سەلامەتی دوای یارییەکە بۆ ماڵەکانیان دەگەڕێنەوە.
یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2025/2026 لە یاریگای پوشکاش ئارێنا لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەدەچێت کە یەکەمجارە یاریی کۆتایی جامە دوو گوێیەکە لەو یاریگایە بەڕێوەدەچێت.
لە چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید و بارسێلۆنا رووبەڕووی کام یانە دەبنەوە؟