یوێفا چەکی ‘ئەتۆم’ بۆ لەنێوبردنی سوپەرلیگ بەکاردەهێنێت
شیکاری؛ چۆن سیستمی نوێی چامپیۆنزلیگ پارە زەبەلاحەکانی لەبیر یانەکان بردەوە؟

یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ بڕی خەڵاتەکانی دارایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بۆ وەرزی 2025-2026 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە.
لە هەنگاوێکی ستراتیژیی گەورەدا، کە ئامانج لێی چەسپاندنی هەژموونی خۆیەتی بەسەر تۆپی پێی ئەوروپادا، یوێفا بڕی 2.47 ملیار یۆرۆ بۆ دابەشکردن بەسەر یانە بەشداربووەکاندا تەرخان دەکات، ئەمەش نەک تەنیا بۆ زیادکردنی گەرموگوڕیی پاڵەوانێتییەکە، بەڵکو وەک وەڵامێکی راستەوخۆ بۆ دوو رکابەری سەرەکی، پڕۆژەی سوپەرلیگ و مۆندیالی نوێی یانەکانە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، یوێفا بە وردی کار لەسەر زیادكردنی داهاتی یانەکان دهكات، بۆ ئەوەی دڵی یانە گەورەکان رابگرێت و بیرۆکەی جیابوونەوە و دروستکردنی پاڵەوانێتیی سەربەخۆ لە دیدگایان بسڕێتەوە.
🏆 2.470 millones para espantar a la Superliga y competir con el Mundial
💰 La UEFA mantiene para la Champions el incremento de premios para los 36 participantes del 21% de la pasada temporada
✍️ Te lo cuenta aquí: @Carpio_Marca 👇 https://t.co/bk6ebct7rm
— MARCA (@marca) August 28, 2025
یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، دەستبەرداری ركابهرییهكه نابێت، دوای بڕیارەکەی دادگای یەکێتیی ئەورووپا لە 21ـی کانوونی یەکەمی رابردوودا، کە دەرگای بۆ دروستبوونی پاڵەوانێتییەکانی دەرەوەی چوارچێوەی یێێفا و فیفادا کردەوە، دامەزراوەکەی چێفرین دەستی بە کارکردن کردووە بۆ ئەوەی چامپیۆنزلیگ بکاتە پاڵەوانێتییەکی ئەوەندە سەرنجڕاکێش کە هیچ یانەیەک بیری لە وازهێنانی نەکاتەوە.
خەڵاتە داراییەکان چەندن؟
- هەر 36 یانەی گەیشتوو بە قۆناخی خول، بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ وەک خەڵاتی بەشداریکردن وەردەگرێت.
- بردەنەوە؛ یهك ملیۆن یۆرۆ
- یەکسانبوون؛ 700 هەزار یۆرۆ.
- دوای تەواوبوونی ههشت یاریی قۆناخی خول ‘یەکەم’، یانەکان بەپێی ریزبەندیی کۆتاییان لە خولەکەدا خەڵاتێکی زیادە وەردەگرن. ئەم خەڵاتە لە 275 هەزار یۆرۆ بۆ یانەی پلەی 36 دەست پێدەکات و بەشێوەی پلهپهندی زیاد دەکات تاوەکو دەگاتە نۆ ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەی پلەی یەکەم.
داهاتی قۆناخەکانی دواتر
- سەرکەوتن بۆ قۆناخی شازده: هەر یانەیەک بگاتە ئەم قۆناخە بە شێوەی راستەوخۆ بێت یان لەڕێگەی پاشکۆ، بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
- قۆناخی هەشت: هەر یانەیەک بگاتە چارەکی کۆتایی، بڕی 12.5 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەردەگرێت.
- پێشکۆتایی: هەر یانەیەک بگاتە قۆناخی پێشکۆتایی، بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەردەگرێت.
- کۆتایی: هەردوو یانە كه دهگهنه یاریی كۆتایی بڕی 18.5 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەردەگرن.
- پاڵەوان: یانەی براوە بڕی 6.5 ملیۆن یۆرۆی زیادە وەک خەڵاتی پاڵەوانبوون وەردەگرێت.
کۆی داهاتی پاڵەوانێک
با سیناریۆیەکی نموونەیی دابنێین بۆ یانەیەک کە نازناوەکە دەباتەوە و باشترین ئەنجامەکانیشی لە قۆناخی خولدا بەدەستهێناوە؛
- بەشداریکردن: 18.62 ملیۆن یۆرۆ.
- ئەنجامی یارییەکان گریمان ههشت بردنەوە، 8 × 2.1 ملیۆن = 16.8 ملیۆن یۆرۆ.
- ریزبەندیی یەکەم لە قۆناخی خول: 9.9 ملیۆن یۆرۆ.
- سەرکەوتن بۆ قۆناخی شازده: 11 ملیۆن یۆرۆ.
- سەرکەوتن بۆ قۆناخی ههشت : 12.5 ملیۆن یۆرۆ.
- سەرکەوتن بۆ پێش کۆتایی: 15 ملیۆن یۆرۆ.
- سەرکەوتن بۆ یاریی کۆتایی: 18.5 ملیۆن یۆرۆ.
- بردنەوەی نازناوەکە: 6.5 ملیۆن یۆرۆ.
کۆی گشتیی :: 18.62 + 16.8 + 9.9 + 11 + 12.5 + 15 + 18.5 + 6.5 = 108.82 ملیۆن یۆرۆ
ئامانجە ستراتیژییەکانی پشت ئەم هەنگاوە
زیادکردنی خەڵاتەکان تەنیا بۆ رازیکردنی یانەکان نییە، بەڵکو سێ ئامانجی سەرەکی لە پشتەوەیە؛
- پووچەڵکردنەوەی سوپەرلیگ: دوای بڕیارەکەی دادگای ئەوروپا کە رێگەی بۆ دروستبوونی پاڵەوانێتیی رکابەر خۆشکرد، یوێفا باش دەزانێت کە باشترین رێگە بۆ ڕێگریکردن لە سوپەرلیگ، پێشکەشکردنی خەڵاتێکی دارایی ئەوەندە گەورەیە کە یانەکان بیر لە جێهێشتنی چامپیۆنزلیگ نەکەنەوە، یۆفا دەیەوێت بیسەلمێنێت کە هیچ پاڵەوانێتییەک ناتوانێت لە رووی داراییەوە ڕکابەریی بکات.
- رکابەریکردنی مۆندیالی نوێی یانەکان: فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بە سەرۆکایەتیی جیانی ئینفانتینۆ، یهكهم وەشانی مۆندیالی نوێی یانەکان به بهشداری 32 یانه بهرێوهبرد، ئەم پاڵەوانێتییەش خەڵاتی دارایی گەورەی ههبوو و مەترسیی ئەوەی هەیە کە گرنگی و بایەخی چامپیۆنزلیگ کەم بکاتەوە، یۆێفا بەم هەنگاوە دەیەوێت پێگەی خۆی وەک بەهێزترین و دەوڵەمەندترین پاڵەوانێتیی یانەکان لە جیهاندا بپارێزێت.
- قەرەبووکردنەوەی یانەکان بۆ یارییە زیادكراوهكان: سیستەمە نوێیەکەی چامپیۆنزلیگ كه له قۆناخی خول ههشت یاریی دهكات یانەکانی ناچار کردووە کە یاریی زیاتر بكهن، ئەمەش ماندووبوون و تێچووی زیاتری لەسەر دروست کردوون، یۆێفا بە زیادکردنی خەڵاتەکان، دەیەوێت قەرەبووی ئەو بارگرانییە بکاتەوە و یانەکان هان بدات کە بە باشترین پێکهاتەکانیانەوە بەشداری بکەن.
بڕیاره ئێوارهی ئهمرۆ تیروپشكی وهرزی 2025-2026 كه دووهم وهشانی پاڵهوانهتیهكهیه به شێوازه نوێیهكهی بكرێت و یانه بهشداربووهكانیش 36 یانه دهبن و بهسهر چوار ئاست دابهشكراون.