ئەستێرەکەی ئیتحادی سعودی پەیوەندی بە خولی فەڕەنسییەوە دەکاتەوە

یاریگا –
ئێنگۆلۆ کانتێ، یاریزانی چەقی فەڕەنسی و یانەی ئیتیحادی سعوودی، ئەگەرەی گەرانەوەی بۆ خولی وڵاتەکەی دەبیسترێت.
بەگوێرەی بانگەشەی رۆژنامەی لێکیپ، یاریزانە پێشووەکەی چێڵسی و لیستەر سیتی کە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە، لە لێواری جێهێشتنی یانەی ئیتیحاددایە و بە ئۆفەرەکانی گەڕانەوەی بۆ فەرەنسا لەسەر مێزەکەی هەیە. تا ئێستا یانەکانی مۆناکۆ و پاریس ئێف سی ئارەزووی گواستنەوەی ئەم ئەستێرەیە دەکەن و هەردوویانە ئۆفەری فەرمیان پێشکەش کردووە.
ئەم گواستنەوەیە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی کانتێ دوای 10 ساڵ بۆ خولی فەرەنسا؛ لە ساڵی 2015 لە یانەی کاینەوە پەیوەندی بە لیستەرەوە کرد و لە ئەوروپا ژیانی وەرزشی پیشەگەری دەستی پێکرد. یانەی پاریس کە تازە سەرکەوتووە بۆ لیگ وەنی فەڕەنسا، بەدوای یاریزانێکی چەقی بەئەزمووندا دەگەڕێت، لە بەرامبەردا مۆناکۆ پێویستی بە بەهێزکردنی ئەو هێڵە هەیە دوای ئەوەی چەند یاریزانێک یانەکەیان جێهێشت و پۆڵ پۆگبا بەهۆی پێکانی درێژخایەنەوە (تا مانگی تشرینی یەکەم) لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
کانتێ لە ساڵی 2023ەوە کە پەیوەندی بە ئیتیحادی سعودییەوە کردووە، توانای خۆی پاراستووە و لە دوو وەرزدا 83 یاری کردووە. بەڵام لە پێکهاتەی نوێی دیێدی دیشامپ بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر ئۆکرانیا و ئایسلەندا دوورخرایەوە. گەڕانەوەی بۆ خولێکی گەورەی ئەوروپا دەتوانێت چانسی گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرز بکاتەوە.
ئێستا چارەنووسی ئەستێرەی پێشووی بلوز پەیوەستە بە بڕیاری پاریس و مۆناکۆ، نوێنەرانی چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی ئەو دوو یانەیە دەکەن. رەنگە کانتی یەکێک بێت لە دوایین براوەی جامی جیهانی 2018 کە لەم هاوینەدا بگەڕێتەوە بۆ خولی فەرەنسا.