ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی ڤینیسیۆس دەدات

کادێنا سێر هەموو وردەکارییەک ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر لەسەر دیارییکردنی چوارچێوەی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەست رێککەوتن.

کادێنا سێر بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەست نە شکستیانهێناوە و نەتەواوکراوە، بەڵکو دواخراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مانۆ کارینۆ، رۆژنامەنووسی کادێنا سێر، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە دواخرا و ئیتر سەرنج لەسەر یارییەکانی ئەم وەرزە دادەندرێت.

دوێنێ چوارشەممە ڤینیسیۆس لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی گەیشتە شوێنی مەشقەکانی ریال مەدرید، ئەمەش هەمووان شۆک کرد، چونکە شتێکی نامۆیە یاریزان بەڕێوەبەری کارەکانی بباتە مەشق.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسەکە بێت، ئامادەکاری تەواو بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی ڤینیسیۆس و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2030 کراوە، تەنانەت مەدرید ئامادەیە مووچەکەی بۆ 25 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بەرزبکاتەوە، بەڵام ریال مەدرید گفتوگۆکانی تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە وەستاندووە.

هەرچەندە بڕیاربوو بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکانی 2025، گرێبەستی ڤینیسیۆس نوێبکرێتەوە، بەڵام لەپڕ هەموو شتێک وەستا و گفتوگۆکان دواخران.

کادێنا سێر دووپاتیدەکاتەوە، گفتوگۆکان هەرەسیان نەهێناوە، بەڵکو تەنیا دواخراون، سەرچاوەیەکی یانەکە روونیکردووەتەوە؛

گفتوگۆکان دواخراون و بابزانین ئەم وەرزە تۆپەکە چۆن دەخوولێتەوە، هەردوولا لەسەر دواخستنی گفتوگۆکان رێککەوتن.

ڤینیسیۆس جونیۆر لە هاوینی ساڵی ساڵی 2018 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە فلامێنگۆوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد. دوو ساڵە هیلال بە هەموو شێوەیەک هەوڵی رازیکردنی ڤینیسیۆس دەدات، بەڵام رێککەوتن نەکراوە.

ڤینی 324 یاریی لەگەڵ ریال مەدرید کردووە، لەو ساتەوە 107 گۆڵ و 84 ئەسیست لەگەڵ مەدرید کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button