ئینگلتەراگرنگترین

بێشیکتاش داهاتووی چامبەرلەینی یەکلاییکردەوە

چامبەرلەین قازانجی کردووە

Yariga App

یاریگا –

بێشیکتاش لە بڕیارێکی ناکاودا، گرێبەستی ئەلێکس ئۆکسڵەید چامبەرلەینی هەڵوەشاندەوە.

هێشتا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی چامبەرلەین لە یانە ئیستانبوڵییەکە مابوو، بەڵام لەسەر داوای ئۆلێ گونار سۆڵشایەر، راهێنەری یانەکە، گرێبەستی یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول هەڵوەشێندرایەوە و بڕی 1.75 ملیۆن یۆرۆی وەکو قەرەبوو وەرگرت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاتلێتیک، لە سەرەتای مێرکاتۆی ئەم هاویەندا، بیرمینگهام سیتی هەوڵی جیدی بۆ گواستنەوەی ئەلێکس داوە، بەڵام هیچ وردەکارییەک ئاشکرا نەکراوە.

چامبەرلەین لە ماوەی دوو وەرزدا 50 یاریی بۆ بێشیکتاش کرد و لەو ماوەیەدا پێنج گۆڵی کرد. لە هەردوو وەرزەکە بێشیکتاش پلەکانی شەشەم و چوارەمی بەدەستهێنا.

یاریزانە 35 ساڵییەکە، کە خاوەنی 35 یاریی نێودەوڵەتییە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ساڵی 2023 بەخۆڕایی پەیوەندی بە بێشیکتاش کرد.

چامبەرلەین لە وەرزی 2019-20 کە لیڤەرپوول بووە پاڵەوان، 30 یاریی لە پرێمەرلیگ کرد و 17 یاریی سەرەکی بوو. ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەگەڵ یورگن کڵۆپ چامپیۆنزلیگ، جامی یەکێتیی ئینگلتەرا و جامی کاراباوی بەدەستهێناوە.

یاریزانی پێشووی ساوسامتن 146 یاریی لە ماوەی شەش ساڵدا بۆ لیڤەرپوول کرد، ئەمەش دوای گواستنەوەی بەبڕی 35 ملیۆن پاوەند لە ئارسیناڵەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button