ئەیسی میلان خەریکە گواستنەوەیەکی گەورە یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا –
یانەی ئەیسی میلان دەیەوێ هەرچی زووە پەلە بکات بەرلە داخستنی بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە، گرێبەستێکی گەورە یەکلایی بکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، میلان ئێستا لەگەڵ چێڵسی لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی کریستۆفەر ئێنکونکو وەک گواستنەوەیەکی هەمیشەیی نەک بەخواستن. یاریزانە 27 ساڵییەکەش بەپەرۆشە بۆ پەیوەندیکردن بە رۆسۆنێریەوە.
ئەوەی پرۆسەکەی لەبەردەم میلان ئاسانتر دەکات، خواستئ ئەستێرە فەڕەنسییەکەیە بۆ رۆشتن لە چێڵسی بەوپێیەی کە چیتر لە پلانە سەرەکییەکانی ئێنزۆ مارێسکای راهێنەری بلووزدا نەماوە.
🚨🔴⚫️ More on AC Milan and Nkunku exclusive story. 🧨
Negotiations with Chelsea are underway for permanent deal; not loan. Talks on about the fee.
❗️ Nkunku, keen on joining Milan.
⚠️ Conrad Harder deal, blocked since Monday as Sporting changed conditions. It was never done. pic.twitter.com/HFuma0A8E0
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 27, 2025
ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵییە ئەوەشی زانیوە کە هەردوو یانە لە گفتوگۆی نرخی ئێنکونکو بەردەوامن و 30 ملیۆن یۆرۆ وەک بڕی گواستنەوەکە لە مامەڵەکەدایە.