دوایین پەرەسەندن؛ مانچێستەر سیتی وەڵامی ئۆفەرەكەی تۆتنهام دەداتەوە
بۆ فرۆشتن نییە

یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی وەڵامی ئۆفەرەكەی تۆتنهامی بۆ گواستنەوەی ساڤیۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەكەی دایەوە.
ساڤینیۆ لە هاوینی رابردوو بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە جیرۆناوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد و تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ سیتیزن هەیە.
پێشتر تۆتنهام ئۆفەرێکی فەرمی بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ساڤیۆ پێشکەش بە مانچێستەر سیتی کرد
🚨🇧🇷 Manchester City have informed Tottenham today that are not changing their position on Savinho.#MCFC have no intention to let him go, not even for fee over €70m — seen as key player for the season and for future.
This also blocks any chance of Rodrygo to Man City. pic.twitter.com/ie6B1Xlekv
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 27, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، مانچێستەر سیتی ئەمڕۆ تۆتنهامی ئاگادار كردووەتەوە كە ساڤیۆ بۆ فرۆشتن نییە و هەڵوێستی خۆی ناگۆڕێت.
یانەكە پلانی نییە دەستبەرداری ببێت تەنانەت ئەگەر ئۆفەرێكی بە بەهای زیاتر لە 70 ملیۆن یۆرۆی پێشكەش بكرێت، بە یاریزانێكی گرنگ بۆ ئێستا و داهاتوو سەیردەكرێت.
ئەمەش رێگری لە هەر ئەگەرێكی پەیوەندیكردنی رۆدریگۆ بە مانچێستەر سیتیەوە دەكات.
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 48 یاریی بۆ یانە ئینگلیزییەکە کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دروستکردووە.