بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو؛ مارسیلیا یاریزانێكی ریال مەدرید دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

دانی سێبایۆس، یاریزانی ئیسپانی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ مارسیلیا گەیشتە رێككەوتن.

دانی سێبایۆس لە هاوینی 2017 لە ریزەكانی ریال بێتیسەوە بە بەهای 16.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2027 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سانتی ئاونا، مارسیلیا بۆ گواستنەوەی دانی سێبایۆس لەگەل ریال مەدرید گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی.

سێبایۆس لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری 194 یارییكردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ بكات و 16 گۆڵیش درووست بكات.

دانی سێبایۆس لە یاریی ریال مەدرید بەرامبەر ریال ئۆڤیدۆ لە خولەکی 87 بەشداریی یارییەکەی کرد، دوای یارییەکەش لە ئینستاگرام پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاوکردووەوە و نووسوییەتی “دوایین سەما” کە وا لەیەکدەدرێتەوە دوایین یاریی خۆی بە درێسی ریال مەدرید کردووە و یانەکە جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button