ریاڵ مەدرید بەدوای ئەستێرەیەکی پشتگوێ خراوی مانچێستەر یونایتدەوەیە

یانەی مانچێستەر یونایتد چاوی بڕیوەتە تواناکانی کۆبی ماینۆی ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد.
وابڕیارە، دانی سیبایۆسی ناوەڕاستکاری مەدرید پەیوەندی بە مارسیلیای فەڕەنسییەوە بکات، بەوەش تەنها پێنج ناوەڕاستکار لە یانەکە دەمێننەوە کە بریتین لە : چوامێنی کاماڤینگا، ڤاڵڤێردی، گولەر و بێڵینگهام. لەو ژمارەیەش دووانیان لە ئێستادا پێکانیان هەیە. هەر بۆیە چاوەڕواندەکرێت مەدرید بەر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوە هەوڵی هێنانی ناوەڕاستکارێک بدات.
لەلایەکی دیکە بەگوێرەی گاردیان، ماینۆ دەیەوێت یونایتد جێبهێڵێت چونکە چیتر لەلایەن روبن ئاموریمەوە پشتی پێنابەسترێت و لە یارییەکانی سەرەتای وەرزدا وەکو یەدەگی یەدەگەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکات. ئەمە لە کاتێکدا پارساڵ بەر لەوەی تووشی پێکان بێت یەکێک بوو لە باشترینەکانی یانەکە.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ ئاشکرایکردووە، یانەی ریاڵ مەدرید چاودێری دۆخی ئەو یاریزانە دەکات و لەباری بەفەرمی راگەیاندنی رۆشتنی سیبایۆس دا، رەنگە هەنگاوە فەرمییەکان دەست پێبکات.
ریاڵ مەدرید تاکە یانە نیە کە خوازیاری ئەو یاریزانەیە و ئەتڵەتیکۆ مەدرید یەکێکی دیکەیە لە بژاردەکان بۆ ئەوەی جێگەی رۆدریگۆ دی پاوڵی پێ پڕبکاتەوە. هەروەها بەگووتەی سەرچاوەکە هەر لە ناوخۆی ئینگلتەراش یانەی دیکە هەن کە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
ماینۆ دەرچووی ئەکادیمیای مانچێستەر یونایتدە و تەمەنی تەنها 20 ساڵە، لە 2022 ـەوە سەرخراوە بۆ تیمی یەکەم. لەو ماوەیەدا بەشداری لە 50 یاریدا کردوە.