ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ چێڵسی بە مەرجێک دەستبەرداری جاکسن بۆ بایرن میونشن دەبێت

بلوز تەنیا بە یەک مەرج رێگەی رۆیشتنی دەدات..

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لاری لە پێدانی نیکۆڵاس جاکسن بە بایرن میونشن نییە، بەڵام مەرجێکی بۆ باڤارییەکان هەیە.

تۆڕی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، نیکۆلاس جاکسن، هێرشبەری چێڵسی لەگەڵ بایرن میونشن لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە و ئامادەیە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە بکات و بایرن دەیەوێت بەخواستن بیگوازێتەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، چێڵسی ئامادەیە بەخواستن جاکسن بە بایرن میونشن بدات بەو مەرجەی لە هاوینی داهاتوو یانە ئەڵمانییەکە گرێبەستەکەی لە خواستنەوە بکات بە هەمیشەیی.

نیکۆلاس جاکسن، هێرشبەری بلوز

چێڵسی لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ جواو پێدرۆ و لیام دێلاپ واژۆکردووە، بەو هۆیە جاکسی پشتگوێخستووە و لە دوو یاریی رابردووی یانەکەی بەشداریی نەکردووە، بۆیە یاریزانەکە داوای لە یانەکەی کردووە رێگە بە رۆیشتنی بدەن.

نیكۆلاس جاكسن لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی ڤیاڕیالەوە بە بەهای 37 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2033 بەسەردەچێت.

نیكۆلاس جاكسن لەگەڵ چێڵسی بەشداری 81 یاریی كردووە و توانیویەتی 30 گۆڵ بكات و 12 گۆڵیش درووست بكات.

تەواو؛ نیكۆلاس جاكسن لەگەڵ یانەیەک گەیشتە رێككەوتن

بابەتی زیاتر

Back to top button