یاریگا-یانەی ناپۆلی ئیتاڵی چووە ریزی ئەو یانانەی هاوکاری کۆمەڵگەکانیان دەکەن لە شەڕی دژی کۆرۆنا وخواردن بە ١٠٠٠ خێزان دەبەخشن.
فۆرمیژانۆ بەڕێوبەری بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی ناپۆلی بۆ رادیۆی کیس کیس وتی “زۆر بیرمان لەوەکردەوە چۆن کارێکی سوودبەخش ئەنجام بدەین و هاوکاری ئەو کەسانە بکەین کە لە بارێکی خراپدان لەم کاتەدا. ئەو خواردنانەش هەروا دابەش ناکرێن بەڵکو لە رێگەی چەند رێکخراوێکی ناوخۆیی بە شایستەیی دەدرێت بەوکەسانەی پێویستیانە”.
ناپۆلی بۆ هەر خێزانێک بڕی ٣٢ کیلۆگرام خواردن دەبەخشێت لە ناوچەی ناپلس کە کۆی دەگاتە ٣٢ تۆن، بەوەش چوە پاڵ یانەکانی ئینتەرمیلان، یوڤێنتۆس و ئەیسی میلان لە بەخشینی خواردن. هەرچی رۆماشە کەلوپەلی پاراستنی وەکو دەستکێش و دەمامکی بەخشیووە.
هاوکاری کەسایەتی و دامەزراوە وەرزشییەکان هێشتا لە ئاستی پێویست دا نیە و داوادەکرێت یاریزان و هونەرمەندە ناوبانگەکان و یانەکان دەست کراوەتربن تا کاتی تێپەڕبوونی قەیرانی کۆرۆنا.