تەواو؛ چارەنووسی ئانتۆنی یەکلاییدەبێتەوە
لەگەڵ یانەی داهاتووی رێککەوتووە..

یاریگا –
چارەنووسی ئانتۆنی، هێرشبەری بەڕازیلی یەکلاییدەبێتەوە و بۆ هەمیشە ئۆڵدترافۆرد جێدەهێڵێت.
رۆژنامەی تێلێگراف ئاشکرایکردووە، ریال بێتیس لەگەڵ مانچێستەر یونایتد گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئاوەی جارێکی دیکە بەشێوەی خواستن ئانتۆنی بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام خواستنەکەی ئەمجارە بە مەرجی بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکەی دەبێت لە کۆتایی وەرزدا.
🔴 Brazil forward Antony has edged closer to his Manchester United departure with talks progressing over a move to Real Betis
Plus: Why Ruben Anorim is targeting Thibaut Courtois’s Belgium heir to solve goalkeeping crisis
Find out more from @mcgrathmike ⬇️… pic.twitter.com/l4NiepDoKT
— Telegraph Football (@TeleFootball) August 26, 2025
ئانتۆنی لە هاوینی 2022 بەبڕی 95 ملیۆن یۆرۆ لە ئایاکسی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد، بەڵام لەگەڵ شەیتانە سوورەکان ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش نەکردووە و لە 96 یاریی تەنیا 12 گۆڵ و پێنج ئەسیستی کردووە.
هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە زستانی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ریال بێتیس کرد، لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە ئاستی بەرزبووەوە و لە 26 یاریی 9 گۆڵی کرد و 5 گۆڵی دروستکرد، بۆیەکەمجار یانەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی کۆنفڕانسلیگ بەڵام نازناوەکەیان بەدەستنەهێنا و 4-1 بەچێڵسی دۆڕان.
ئانتۆنی خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ریال بێتیس هەیە، بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، لەم هاوینە ئۆفەری چەند یانەیەکی رەتکردووەتەوە و تەنیا دەیەوێت بگەڕێتەوە ریال بێتیس.