ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هەڵسوکەوتێکی بێڵینگهامی باوک کاردانەوەی توندی یانەی کوڕەکەی لێدەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵسوکەوتێکی بێڵینگهامی باوکی هەردوو یاریزانی ناوداری ئینگلیزی جوود و جۆب، یانەی دۆرتموند بڕیارێک دەردەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ESPNی وەرزشی، یانەی دۆرتموند نزیکبوونەوەی دایبابی یاریزانانی لە ژووری جلگۆڕین قەدەخەکرد بەهۆی هەڵسوکەوتێکی باوکی جۆب.

سەرچاوەکە وردەکارییەکەی باسکردووە و نووسیویەتی کە مارک بێڵینگهامی باوک شەممەی رابردوو لە بەریتانیاوە گەشتی ئەڵمانیای کردووە بۆ بینینی یەکەمین یاریی کوڕەکەی لە بۆندزلیگا لەنێو یاریگای دۆرتموند.

بەڵام دواتر له شوێنێکی ڕێی سباستیان کێڵی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە گرتووە و داوایکردووە دەبێ بزانێت بۆچی هەر لە نیوەی یەکەمی یارییەکە کوڕەکەی دانیشێنراوە.

هەربۆیە لەدوای ئەو رووداوە کارگێڕی زەردەواڵەکان بڕیاریانداوە دایبابی یاریزانان لە شوێنی جلگۆڕینەکان نزیک نەبنەوە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button