ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەكی پێشووی ریال مەدرید پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی گواستنەوەی لوكاس ڤازكوێزی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی بایەر لیڤەركوزن لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی لوكاس ڤازكوێزی بۆ ریزەكانی یانەكەی بڵاوكردەوە.


لوكاس ڤازكوێز وەک یاریزانێکی ئازاد و بە گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو ساڵ تاوەكو 2027 پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنەوە كرد.

ڤازكێز لە هاوینی 2015 لە ریزەكانی ئیسپانیۆلەوە بە بەهای 1 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و ماوەی 10 ساڵ لە یانەكە بەردەوام بوو.

لە هاوینی ئەمساڵدا لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی ریزەكانی ریال مەدریدی جێهێشت و ئێستا یاریزانێكی ئازادە.

لوكاس ڤازكێز لەگەڵ ریال مەدرید 402 یارییكردووە و توانیویەتی 38 گۆڵ بكات و 73 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button