ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەشی ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز پێشكەشی بارسێلۆنا دەكات.

فێرمین لۆپێز لە هاوینی 2023 لە تیمی دووەمی بارسێلۆناوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2029 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، چێڵسی ئۆفەرێكی فەرمی بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز پێشكەشی بارسێلۆنا كردووە.

بارسێلۆنا ئێستا هەڵسەندگاندن بۆ ئۆفەرەكە دەكات و لە ئەگەری قبوڵكردنی ئەوا كێشە داراییەكانی چارەسەر دەكرێت.

فێرمین لۆپێز لە یاریی دووەمی بارسێلۆنا لەم وەرزەی لالیگا بەرامبەر لێڤانتی بەشداریینەكرد.

فێرمین لەگەڵ تیمی یەكەمی بارسێلۆنا بەشداری لە 89 یاریی كردووە و توانیویەتی 19 گۆڵ بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button