ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ یاریزانێكی چێڵسی پەیوەندی بە دۆرتموندەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

كارنێی چوكوێمێكا، یاریزانی ئینگلیزی یانەی چێڵسی پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە كرد.

هەژماری فەرمی بۆڕووسیا دۆرتموند لە پلاتفۆرمی ئێكس گرێبەستی كارنێی چوكوێمێكای راگەیاند.


چوكوێمێكا بە گرێبەستێک بە بەهای 24 ملیۆن پاوەند و تاوەكو 2030 پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە كرد.

چوكوێمێكا لە هاوینی 2022 لە ئاستۆن ڤیلاوە بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ بلووز لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت.

چوكوێمێكا لەگەڵ بلووز بەشداری لە 32 یارییكردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button