بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ دانی سێبایۆس لە نێوان رۆیشتن و مانەوە بڕیاری چی دەدات؟

Yariga App

یاریگا –

دانی سێبایۆس، ناوەڕاستكاری ئیسپانی لە جێهێشتنی ریال مەدرید نزیكدەبێتەوە.

دانی سێبایۆس لە هاوینی 2017 لە ریزەكانی ریال بێتیسەوە بە بەهای 16.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2027 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، دانی سێبایۆس ئارەزوو دەكات پەیوەندی بە مارسیلیاوە بكات و هەردوو یانە لە گفتوگۆی راستەوخۆدان.

ناوەڕاستكارە ئیسپانییەكە بە خواستن و بژاردەی كڕینەوەی بە كەمتر لە 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەكەوە دەكات.

مارسیلیا سێبایۆسی دەوێت بەبێ گوێدانە ئەوەی لەگەڵ ئادریێن رابیۆ چی روودەدات.

سێبایۆس لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری 194 یارییكردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ بكات و 16 گۆڵیش درووست بكات.

یانەیەکی گەورە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەستپێدەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button