دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئەستێرەیەكی مانچێستەر یونایتد داوای رۆیشتن دەكات و چێڵسی هێرشبەرێكی بەڕێدەكات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
چێڵسی ئەستێرەیەكی بەڕێدەكات، یاریزانێكی مانچێستەر یونایتد داوای رۆیشتن دەكات و كریستاڵ پاڵاس بەرگریكارێكی مانچێستەر سیتی دەوێت.
چێڵسی رەزامەندی دەربڕیوە نیكۆلاس جاكسن هێرشبەری سێنیگالی یانەكەی بە خواستن پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بكات – بێڵد.
كۆبی مەینوو یاریزانی ئینگلیزی مانچێستەر یونایتد لە كۆتا هەفتەی مێركاتۆی هاوینەدا بیر لە جێهێشتنی یانەكەی دەكاتەوە – تۆک سپۆرت.
كریستاڵ پاڵاس ئۆفەرێكی بە بەهای 15 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی مانوێل ئاكانجی پێشكەشی مانچێستەر سیتی كرد – سەن.
وۆڵڤز لە دوای ئەوەی ئۆفەرێكی 50 ملیۆن پاوەندی نیوكاسڵی بۆ گواستنەوەی ستراند لارسن رەتكردەوە، دەیانەوێت ئۆفەرێک بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی پێشكەش بكەن – تێلیگراف.
بەرپرسانی نیوكاسڵ قسەیان لەگەڵ ئالێكساندەر ئیزاک هێرشبەری سویدی یانەكەیان كردووە بۆ ئەوەی رازی بكەن لە یانەكە بمێنێتەوە – دەیلی مەیڵ.
ڤیتۆر پێرێیرا راهێنەری وۆڵڤز پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوە داوای ناوەڕاستكارێک و هێرشبەرێک دەكات – گاردیان.
بۆڕووسیا دۆرتموند لە رێككەوتن لەگەڵ فابیۆ سیلڤا هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی وۆڵڤز نزیكە – ئاتلێتیک.
سێڤییا دەیەوێت بە خواستن ناتان پاتێرسن بەرگریكاری سكۆتلاندی یانەی ئێڤەرتن بگوازێتەوە – لیڤەرپوول ئیكۆ.
وێستهام ئۆفەرێكی ئێڤەرتنی بۆ گواستنەوەی تۆماس سۆوشێک رەتكردەوە – تایمز.
ئاندرێس پێریێراناوەڕاستكاری بەڕازیلی یانەی فولهام رێگەی پێدەدرێت لە مێركاتۆی هاوینەدا یانەكە جێبهێڵێت – تیم تۆک.
بەرپرسانی رۆما لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی كۆستاس سیمیكاس بەرگریكاری یۆنانی كۆدەبنەوە – فوتبۆڵ ئیتاڵیا.