ئینگلتەراگرنگترین

ئارنە سڵۆت ژمارەیەکی مێژوویی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارە نایابەکانی خۆی لە پرێمەرلیگ و ئەمشەویش ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد.

لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی خولی ئینگلیزیدا لیڤەر بووە میوانی نیوکاسڵ کرد. یانەی میوان لە خولەکی 35 دەستپێشخەرییان کرد و لە رێگەی ریان خرافنبێرگ توانیان گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆمار بکەن. کە ئەوەش راستەوخۆ ریکۆردێکی مێژوویی بوو بۆ راهێنەرە هۆڵەندیەکە. ئەنجامەکەش بەشێوەیەکی دراماتیکی هەر لە بەرژەوەندی رێدز کۆتایی هات کاتێک 2-3 بە بردنەوە لە یارییەکە هاتە دەرەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ئەوە 39هەمین گۆڵ بوو لە 40 یاریی پرێمەرلیگدا لەژێر سەرپەرشتی سڵۆت لەوەتەی لە هاوینی رابردوو پۆستەکەی لە رێدز وەرگرت. ئەوەش واتا تۆمارکردنی گۆڵ بەڕێژەی 98% لەسەرجەم ئەو یارییانەی لەو خولەدا ئەنجامیداوە.

ئۆپتا نووسیویەتی، بە درێژایی مێژوو هیچ راهێنەرێک لە خولی ئینگلیزی کە 15 یان زیاتر یاریی ئەنجامدابێت، نەیتوانیوە بگاتە ئەو رێژەیەی سڵۆت پێیگەشتووە.

تاکە یانەیەک لیڤەرپوولەکەی سڵۆت نەیتوانی گۆڵیان لە دژ تۆماربکات، نۆتینگهام فۆرێست بوو کە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر براوەبوون، ئەوەش وەرزی رابردوو لە هەفتەی چوارەمی خولەکە روویدا، ئەو وەرزەی سەرەنجام بە جیاوازییەکی زۆرەوه لیڤەر نازناوەکەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button