بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە نزیکەیی هەمووشتێ یەکلایی بووەتەوە؛ گارناچۆ بۆ ناپۆلی

Yariga App

یاریگا –

نوێترین زانیارییەکان چوونی ئالێخاندرۆ بۆ ناپۆلی پشتڕاستدەکەنەوە.

فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو و شارەزای بازاڕی گواستنەوەکان، ئەوەی ئاشکراکردووە کە گفتوگۆی نێوان مانچێستەر یونایتد و ناپۆلی گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی سەبارە بە گواستنەوەی گارناچۆ بۆ ناپۆلی بەشێوەی خواستن و بژاردەی کڕینەوە.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە هاوکات ئەو یانە ئیتاڵیە گفتوگۆی لەگەڵ نزیکەکانی راسموس هۆیلوند کردووە بۆ زانینی مەرجە کەسیەکانی هێرشبەرە دانیمارکیەکە. خودی ئانتۆنی کۆنتی و یانەکەش لەوپەڕی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کرێبەستەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button