ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ نیكۆلاس جاكسن لەگەڵ یانەیەک گەیشتە رێككەوتن

Yariga App

یاریگا –

نیكۆلاس جاكسن، هێرشبەری سێنیگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەگەڵ بایرن میونشنی ئەڵمانی گەیشتە رێككەوتن.

نیكۆلاس جاكسن لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی ڤیاڕیالەوە بە بەهای 37 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2033 بەسەردەچێت.

چێڵسی لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ جواو پێدرۆ و لیام دێلاپ واژۆ كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی بێڵد، بایرن میونشن و نیكۆلاس جاكسن لەسەر مەرجەكانی كەسی گەیشتوونەتە رێككەوتن.

ئێستا بایرن میونشن گفتۆگۆكانی لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی هیرشبەرەكە دەستپێدەكات و دەیەوێت بە خواستن بیگوازێتەوە.

نیكۆلاس جاكسن لەگەڵ چێڵسی بەشداری 81 یاریی كردووە و توانیویەتی 30 گۆڵ بكات و 12 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button