ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ نیوكاسڵ یونایتد ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک پێشكەشكرد

Yariga App

یاریگا –

نیوكاسڵ یونایتد ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی یورگن ستراند لارسن، هێرشبەری نەرویجی یانەی وۆڵڤز پێشكەشكرد.

ستراند لارسن وەرزی رابردوو بە خواستن لە سێلتا ڤیگۆوە پەیوەندی بە وۆڵڤزەوە كرد و یانە ئینگلیزیەكە گرێبەستی هێرشبەرە نەرویجیەكەی بە 27 ملیۆن یۆرۆ كردە هەمیشەیی و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2029 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، وۆڵڤز ئۆفەرێكی فەرمی نیوكاسڵی بە بەهای 50 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی یورگن ستراند لارسن رەتكردەوە.

هەڵوێستی ئێستای وۆڵڤز ئەوەیە كە هێرشبەرە نەرویجییەكەی بۆ فرۆشتن نییە.

بەهای ئێستای ستراند لارسن لە بۆرسەی یاریزاناندا 30 ملیۆن یۆرۆیە و لەگەڵ وۆڵڤز بەشداری 40 یاریی كردووە و توانیویەتی 14 گۆڵ بكات و 5 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button