ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دهۆک ئەستێرەیەکی بەڕازیلی گواستەوە

دهۆک پێکهاتەکەی بۆ بردنەوەی نازناوەکانی وەرزی تۆکمە دەکات

Yariga App

یاریگا –

کەمێک پێش ئێستا، یانەی دهۆک گواستنەوەی هێرشبەرێکی بەڕازیلی راگەیاند.

یانەی دهۆک گواستنەوەی جواو کابڕاڵ، هێرشبەری بەڕازیلی و یانەی ئیتاباینای بەڕازیلی بۆ ریزەکانی بڵاوکردەوە.

کابڕال لە دایکبووی ساڵی 1999 (26 ساڵە)، یاریی بۆ یانەی ئیتاباینا، بەشدار لە خولی پلەسێی بەڕازیل کردووە، جیا لەو یانەیە، کابڕال یاریی بۆ یانەکانی ئیپاتینگا، زوومبی، پلانالتینا، ئافۆگادۆس، بۆوا سپۆرتێ و چەندین یانەی دیکە کردووە.

کابڕال یاریی بۆ یانەکانی خولی پلەسێ و چواری بەڕازیل کردووە، لە کۆی گشتیدا 7 یاریی لە خولی پلەسێ کردووە و خاوەنی تەنیا یەک گۆڵە، هەروەها 16 یاریی لە خولی پلەچوار کردووە و خاوەنی سێ گۆڵە.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە یەک یاریی لە جامی بەڕازیل کردووە و خاوەنی یەک گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button