رۆدریگۆ بۆ بریکارەکەی؛ یانەیەکی نوێم بۆ بدۆزەوە
ئاڵۆنسۆ هەوڵی رازیکردنی دەدات..

یاریگا –
رۆدریگۆ لە بارودۆخی ریال مەدرید بێزاربووە و بەدوای یانەیەکی نوێ دەگەڕێت.
تۆڕی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، رۆدریگۆ، هێرشبەری بەڕازیلی داوای لە بریکاری کارەکانی کردووە یانەیەکی نوێی بۆ بدۆزێتەوە و دەیەوێت ریال مەدرید جێبهێڵێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کەمپی یاریزانەکە بەردەوام رەتیانکردووەتەوە رۆدریگۆ داوای رۆیشتنی کردبێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، سەرەڕای ئەوەی رۆدریگۆ بەچڕی بیری لە جێهێشتنی ریال مەدرید کردووەتەوە بەڵام ئەو یانانەی کە ئارەزووی گواستنەوەیان کردووە بڕوایان وایە ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەتەواوی بڕوای بە جێهێشتنی ئیسپانیا نەبووە و هێشتا مەیلی بۆ مانەوە لە یانەکە زیاترە.
ئاتلێتیک ئاماژەی بەوەش کردووە، پێدەچێت چابی ئاڵۆنسۆ هەوڵی گۆڕینی بیرۆکەی رۆدریگۆ بدات، هەر بۆیە بەرامبەر ریال ئۆڤیدۆ لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی پێکردووە و نایەوێت لەدەستی بدات.
بۆیە پێویستە تاوەکو کۆتا رۆژی مێرکاتۆی هاوینە چاوەڕوانبین تاوەکو بزانین بریکارەکانی رۆدریگۆ دەتوانن یانەیەکی گونجاو بدۆزینەوە یاخود ئاڵۆنسۆ لە ململانێیەکە سەرکەوتوو دەبێت و پارێزگاری لە تواناکانی دەکات.
🚩New weekly edition of ‘Inside Real Madrid’: Vinicius Jr concerns, Ceballos’ ‘last dance’ and Como’s trip to Madrid to study Nico Paz’s situation. All the stories here @TheAthleticFC https://t.co/rsMScj756a
— Guillermo Rai (@GuillermoRai_) August 25, 2025