ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

مارسیلیا دەیەوێت جێگەی رابیۆ بە یاریزانێکی ریاڵ مەدرید پڕبکاتەوە

Yariga App

یانەی مارسیلیای فەڕەنسی بەدوای جێگرەوەیەک دەگەڕێت بۆ ئادریان رابیۆ  و گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی دانی سیبایۆسی ناوەڕاستکاری مەدرید دەستی پێکردووە.

مارسیلیا بڕیاریدا هەردوو یاریزان رابیۆی ئەستێرەی یانەکە و جۆناسان رۆو  بفرۆشێت پاش ئەوەی رۆژی هەینی لە ژووری خۆگۆڕینی یانەکە پەلاماری یەکیان دا و بووە شەڕێکی گەورەیان.

بەگوێرەی هەریەک لە رۆژنامەنووسان ماتیۆ مۆرێتۆ و سانتی ئاوۆنا کە لە رۆژنامەنووسە وەرزشییە دیارەکانی ئیسپانیان، هەردوو یانە لە گفتوگۆدان بۆ بەجێگەیاندنی گواستنەوەکە بەزووترین کات.

 

بەگووتەی ئاوۆنا، سیبایۆس خۆی حەز بە گواستنەوەکە دەکات و هەر لەبەر ئەوەش دوێنێ پاش یارییەکەی ریاڵ پۆستێکی کردبوو نوسیبووی “کۆتا سەما”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە رەنگە گواستنەوە بە خواستن بێت لەگەڵ بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی.

سیبایۆس دەرفەتێکی ئەوتۆی یاریکردنی بۆ نەماوەتەوە لە یانەکە بەهۆی هەبوونی چوامێنی، ڤاڵڤێردی، گولەر لە هێڵی ناوەڕاست و چاوەڕواندەکرێت دەرفەتەکان کەمتریش ببنەوە لەگەڵ گەڕانەوەی کاماڤینگا لە پێکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button