
یاریگا –
ئەمڕۆ لە كۆتا یاریی هەفتەی دووەمی پرێمەرلیگ نیوكاسڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان نیوكاسڵ لە یاریگای سەینت جەیمس پارک میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لە سەرەتای مێركاتۆی هاوینە جەنگی نێوان نیوكاسڵ و لیڤەرپوول لەسەر ئالێكساندەر ئیزاک بەردەوامە، ئیزاک دەیەوێت پەیوەندی بە رێدزەوە بكات و نیوكاسڵیش رێگە بە چوونە دەرەوەی نادات.
نیوكاسڵ لە یەكەم یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بووە میوانی ئاستۆن ڤیلا و بە بێ گۆڵ یارییەكە بە یەكسان بوون كۆتاییهات.
لە بەرامبەردا لیڤەرپوول میوانداری بۆرنمسی كرد و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەكەی لێبردەوە.
زانیاری یاری
نیوكاسڵ یونایتد لە دوایین 17 یاریی پرێمەرلیگ هیچ بردنەوەیەكی بەرامبەر لیڤەرپوول بەدەستنەهێناوە ( 12 دۆڕان، 5 یەكسان).
لیڤەرپوول لە كۆتا 7 یاریی پرێمەرلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر نیوكاسڵ 5 بردنەوەی بەدەستهێناوە و دوو یارییش یەكسان بووە.
لیڤەرپوول لە كۆتا چوار یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە پرێمەرلیگ سێ یاریی دۆڕاوە.
سێ یاریی لەسەر یەكە لە پرێمەرلیگ نیوكاسڵ نەیتوانیووە هیچ گۆڵێک بكات.
لیڤەرپوول لە 39 یاریی پرێمەرلیگدا لەژێر سەرپەرشتی ئارنە سڵۆت 90 گۆڵیان كردووە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
نیوكاسڵ بە بێ ئەستێرەی یەكەمی ئالێكساندەر ئیزاک رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا لیڤەرپوول بە بێ جێریمی فریمپۆنگ و كۆنۆر برادلی رووبەرووی نیوكاسڵ دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ
پۆپ
تریپیێر، شار، بێرن، لیڤرامینتۆ
تۆنالی، گویمارێش، جۆیڵینتن
ئیلانگا، گۆردن، بارنس
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
سۆبۆسلای، كۆناتێ، ڤان دایک، كێركێز
خراڤێنبێرخ، ماک ئالیستەر
سەڵاح، ڤیرتز، خاكپۆ
ئێكیتیكێ