بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەجارێ چوار یانە کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانێکی چێڵسی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

تەنها چەند رۆژێکی کەم ماوەتەوە بۆ هاتنی وادەی داخستنی بازاڕی هاوینە و چوار یانە بەجارێ چاویان لە یەک ئامانجە لە چێڵسی.

بلووز ئەم هاوینەش جارێکیتر لە بازاڕەکەدا کڕیارێکی چالاک بوو کە توانی چەند گرێبەستێکی گەورە و گران ئەنجامبدات. ئێستاش بۆ راگرتنی باڵانس لەنێوان خەرجی و داهات، دەبێ دەستبەرداریی بەشێک لە یاریزانەکانی ببێت کە ئاکسێل دیساسی یەکێکە لەوانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی CaughtOffside، هەریەکە لە یانەکانی بۆرنمۆس، وۆڵڤز خواستی بەهێزیان پیشانداوە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە فەڕەنسیەکە.

ئەو سەرچاوەیە ناوی دوو یانەی دیکەی ئاشکراکردووە کە هاوکات چاودێری بەرگریکارە 27 ساڵیەکە دەکەن. ئەوانیش یانەکانی نیوکاسڵ و ناپۆلیە.

دیساسی لەوەتەی هاوینی 2023 درێسی ئەو یانە لەندەنییە دەپۆشێت. زستانی ئەمساڵیش بەخواستن نێردرایە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا، بەڵام بە گەڕانەوەی جارێکیتر بۆ ستامفۆردبریج هیچ دەستەبەرییەکی لەلایەن ئێنزۆ مارێسکا پیشاننەدراوە لە پێکهاتەی ئەو راهێنەرە ئیتاڵیەدە جێی ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button