فەرمی؛ هەولێر گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند

یاریگا –
یانەی هەولێر گواستنەوەی لاس هەمەوەند یاریزانی پێشووی یانەی زاخۆی راگەیاند.
بەفەرمی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ لاس هەمەوەند ناوەڕاستکاری لاوی یانەی زاخۆ واژۆکرد، کە ئەو یاریزانە 20 سالانە پێشتر لە ریزی یانەکانی تۆرنسی سویدی و مالمۆی سویدی یاریی کردووە.
لاس لە مانگی یەکی ئەمساڵ یانهى تۆرنس ئاى ئێف-ى سویدى جێهێشت و لە قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی بۆ یانەکەی پرا دەلال کرد.
لاس پێشتر لە ریزی هەڵبژاردەی ژێر 18 ساڵانی سوید یاریی کردووە و دوو یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی لاوانی سوید کردووە.
رۆژی 26ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2004 لهدایكبووه و باڵای 177 سانتیمهتر و كێشی 72 كیلۆگرامه، سهرهتا له یانهی لوندز بۆیز ئای كهی سویدی دهستی به یاریی تۆپی پێ كردووه و پاشان له ئهكادیمیای یانهی مالمۆ ئێف ئێف-ى سویدى گهشهى كردووه تا له ساڵانى 2020 تا 2022 له تیمهكانی تازهپێگهیشتووانی ژێر تهمهن 16 و 17 ساڵ و لاوانی ژێر تهمهن 19 ساڵانى یانهكه یاری كردووه، لە ساڵى 2023 پهیوهندى به یانهى تۆرنس ئاى ئێف-ى سویدى كردووه، لە زستانی ئەمساڵیش سویدی بەرەو عێراق جێهێشت.