کۆمۆ دووهەم گرێبەستی تۆتنهامی بۆ نیکۆ پاز رەتکردەوە

یانەی کۆمۆی ئیتاڵی ئامادە نیە نیکۆ پاز بە کەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت.
سەرەتا یانەکەی پریمەرلیگ گرێبەستێکی بەبەهای 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ کۆمۆ ناردبوو لەپێناو گواستنەوەی لاوە ئەرژەنتینییەکە بەڵام هەرزوو رەتکرایەوە. دواتر گرێبەستی دووهەمیان پێشکەشکرد و ئەمجارەش رەتکرایەوە.
بەگوێرەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا، کۆمۆ بە سپێرزی راگەیاندووە تەنها بە 70 ملیۆن رازی دەبن. لەگەڵ ئەوەشدا خودی یاریزانەکە زۆر حەزی بە گواستنەوەکە نیە چونکە ئامانجی ئەوەیە لە داهاتوودا بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید.
نیکۆ دەرچووی ئەکادیمیای ریاڵ مەدریدە. بەپێی رێکەوتنی گواستنەوەی بۆ کۆمۆ، مەدرید بژاردەی ئەوەی هەیە لە ساڵەکانی 2026 و 2027 ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە یانەکەی بەهەمان نرخی گرێبەستی پێشکەشکراوی یانەکانی دیکە.
پاز پارساڵی لە کۆمۆ بە خواستن بەسەربرد و خاوەنی شەش گۆڵ و نۆ ئەسیست بوو لە خولی ئیتاڵیدا.