ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ چارەنووسی دۆناروما یەکلاییدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە دوایین رۆژەكانی مێركاتۆی هاوینە نزیكدەبینەوە و تاوەكو ئێستا داهاتووی جیانلویجی دۆناروما، گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمان یەكلایینەكراوەتەوە.

دۆناروما لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی ئەیسی میلانەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.

وەرزی رابردوو دۆناروما رۆڵێكی گرنگی لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، لیگ وەن، سوپەری فەڕەنسا و جامی فەڕەنسا گێڕا.

گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە بەفەرمی ماڵئاوایی لە هاندەرانی پاریس سانجێرمان کردووە و لەم هاوینە یانەکە جێدەهێڵێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، دۆناروما لەگەڵ مانچێستەر سیتی لەسەر مەرجەكانی كەسی رێككەوتوون و گۆڵپارێزەكە بۆ كاركردن لە ژێر دەستی پێپ گواردیۆلا بەپەرۆشە.

دانوستانەكان لە نێوان مانچێستەر سیتی و پاریس سانجێرمان بەردەوامن، چاوەڕواندەكرێت بەهای گرێبەستەكە لە 50 ملیۆن یۆرۆ كەمتر بێت.

روودانی گرێبەستەكە پەیوەستە بە چوونە دەرەوەی ئێدەرسن لە مانچێستەر سیتی، گاڵاتاسارای گرنگی بە گواستنەوەی گۆڵپارێزەكە دەدات.

دۆناروما لەگەڵ پاریس 161 یارییكردووە و 56 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 156 گۆڵیلێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button