ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئامارەکانی یامال هەڕەشە لە چارەنووسی بارسێلۆنا دەکەن

شەوی رابردوو چەند ئامارێکی 'کارەساتباری' تۆمارکردووە

Yariga App

یاریگا –

لە شەوێکی سەرنجڕاکێش و پیشاندانی جوانییەکانی تۆپی پێ، بارسێلۆنا سەرکەوتنێکی دراماتیکی بەسەر لێڤانتی 2-3 تۆمارکرد و جارێکی دیکە، ریمۆنتادای کردەوە.

بارسا گێمی یەکەم 2-0 لەدواوە بوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا، کەسایەتییەکی بەهێزی پیشاندا و سێ گۆڵی کرد و گۆڵی بردنەوەش لە دوا خوولەکی زیادکراودا کرا.

هەرچەندە لامین یامال رۆڵی لە گۆڵی سێیەم گێڕا، بەڵام ئاماری ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا نیگەرانیان بڵاوکردووەتەوە.

ژمارەکان هەموو کێشەکان پیشان نادەن

دوور لە ژاوەژاوی بردنەوە و دروستکردنی گۆڵی بردنەوەی یارییەکە، ئامارەکانی کەسی یامال رووێکی دیکە پیشاندەدەن. هەرچەندە یامال هیوای تەواوی هاندەرانی بارسایە، بەڵام ئامارەکانی شەوی رابردووی یامال گەشبینییەکی ئەوتۆ ناگەیەنن.

بەگوێرەی داتا و ئاستی گشتی یاریزانان، یامال دوێنێ یەکێک لە خراپترین یاریزانانی یارییەکە بوو. لە گێمی یەکەمدا هەڵەکانی یامال بوونە هۆکاری دوو گۆڵەکەی لیڤانتی، بەڵام ئامارە مەترسیدارەکە تەنیا لێرە نییە، بەڵکو بەدرێژایی یارییەکە، یامال 27 جار تۆپی لەدەستدا، ئەمەش ژمارەیەکی گەورەیە و لە یامال پێشبینی ناکرێت.

ژمارەکە زۆر بەرزە، چونکە هەندێ یاریزان هەیە بە پێنج یاریی ئەم ئامارە تۆمار ناکات، بۆیە بە خاڵێکی نەرێنی هەژمار دەکرێت.

کەلەڕەقی لە هێرشبردن و ونبوون لە بەرگری

ئامارەکانی یامال لەڕووی هێرشبەرییەوە خراپ بوون، یامال لەکۆی 18 هەوڵی بڕینی یاریزان، تەنیا هەشت جار سەرکەوتوو بوو، واتە لە 10 هەوڵی دیکە شکستیهێنا.

ئەمەش رێژەی رێکخراوەیی بەرگری لیڤانتی پیشاندەدات، چونکە هەموو بۆشاییەکیان لەبەردەم یاریزانانی بارسا داخستبوو.

لەڕووی بەرگرییەوە، یامال هیچ رۆڵێکی نەبوو، نەیتوانی هاوکاری هاوتیمەکانی بکات و کەم لە هێڵی ناوەڕاست دەگەڕایەوە دواوە، ئەمەش ئەرکی بەرگریکردنی تیمەکەی قورس کردبوو.

یامال لە کۆی هەشت شووت، تەنیا دوو شووت لە چوارچێوەی ستوونەکانی گۆڵدا بوون، کەچی چوار شووتی دیکەی بەر جەستەی یاریزانانی لیڤانتی کەوت.

سووربوونی یامال لەسەر شووت کردن چەندین هەلی بارسێلۆنای فەوتاند، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تیمەکە دروستکردبوو.

زەنگی ئاگادارکردنەوە

راستە یامال لە هەموو بەرکەوتنێکی تۆپدا خراپ نەبوو، بەڵام بەشداریکردنی لە هێرشی بردنەوەی یارییەکە هەر بۆ ئەو هەژمار دەکرێت. بەڵام هۆکاری دوو گۆڵەکەی لیڤانتی بوو، رێگرییەکی زۆر لە شووتەکانی کرا، کەچی هەر لەسەر شووت کردن سووربوو.

سەرەڕای ئەوەی کۆتاییەکی دڵخۆشکەر بوو بە بەشی بارسێلۆنا، بەڵام وەکو زەنگی ئاگادارکردنەوەیە، ئەگەر ریمۆنتادا گەورەکە نەبووایە، ئەوا یامال دەکەوتە بەر لێشاوی رەخنەی توندی رۆژنامە و هاندەرانی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button