ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یاریزانێكی چێڵسی پەیوەندی بە دۆرتموندەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئارۆن ئانسێلمینۆ، بەرگریكاری ئەرجەنتینی بەخواستن پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە دەكات.

ئانسێلمینۆ لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی بۆكا جونیۆرزەوە بە بەهای 16.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و وەرزی رابردوو بە خواستن لە یانە ئەرجەنتینیەكە یارییكرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و ئارۆن ئانسێلمینۆ بە خواستن پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە دەكات.

لە گرێبەستەكەیدا بژاردەی كڕینەوە نییە و بەرگریكارە ئەرجەنتینیەكە لە هاوینی 2026 دەگەڕێتەوە چێڵسی.

ئانسێلمینۆ لەگەڵ بۆكا جونیۆرز بەشداری 23 یارییكرد توانی دوو گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button