
یاریگا –
یانەی ئینتەر پێش یاریی دەستپێکی وەرزەکە، یاریزانێکی لە پێکهاتەکەی دوورخستەوە.
ئینتەر دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە میانی گەڕی یەکەمی یارییەکانی سێریائەی میوانداریی تۆرینۆ دەکات. بۆ ئەو یارییەش مەهدی تاریمی دوورخستووەتەوە.
فابریزۆ رۆمانۆ کە سەرچاوەی زانیارییەکەیە، نووسیویەتی دوورخستنەوەی تاریمی کاتییە و لە سەروبەندی ئەگەرەکانی رۆشتنی یاریزانەکەیە لە رۆژانی داهاتوودا پێش ئەوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە بەفەرمی دابخرێت.
🚨🇮🇷 Mehdi Taremi has been left out of Inter list for Serie A ahead of their debut against Torino.
Decision temporary ahead of potential exit in the upcoming days, before of end of the transfer window. pic.twitter.com/ER7hPuam9r
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 23, 2025
تاریمی هاوینی رابردوو دوای چوار وەرز یاریکردن بۆ پۆرتۆی پۆرتوگالی بە گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ (تا هاوینی 2027) وەک یەکەمین یاریزانی ئێرانی و دووەمین ئاسیایی درێسی نیرازوری پۆشی.