دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ سێ یانەی پرێمەرلیگ رۆدریگۆیان دەوێت و ریال مەدرید چاودێری ناوەڕاستكارێک دەكات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
سێ یانەی گەورەی پرێمەرلیگ چاویان لە گواستنەوەی رۆدریگۆیە، دوو راهێنەری گەورە پاڵێوراوی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی نۆتینگهامن و داهاتووی ئاندرێ ئۆنانا یەكلاییكرایەوە.
لە ئەگەری رۆیشتنی ساڤیۆ بۆ تۆتنهام ئەوا مانچێستەر سیتی هەوڵی گواستنەوەی رۆدریگۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی ریال مەدرید دەدات – ESPN.
هەروەها ئارسیناڵیش چاوی لە گواستنەوەی رۆدریگۆیە و لیڤەرپوولیش دەیەوێت بۆ جێگای لویس دیاز بیگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – تیم تۆک.
ئانج پۆستێكۆگلو و جۆزێ مۆرینیۆ پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی نۆتینگهام، ئەگەر نونۆ سانتۆ یانەكە جێبهێڵێت – سەن.
ریال مەدرید چاودێری ئادەم وارتن ناوەڕاستكاری لاوی یانەی كریستاڵ پاڵاس دەكات – ئاس.
پێشبینی دەكرێت ئاندرێ ئۆنانا لە ریزەكانی مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوە – دەیلی مەیڵ.
تۆتنهام ئامادەیە ئۆفەرێک بە بەهای زیاتر لە 60 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ساڤیۆی بەڕازیلی و یاریزانی مانچێستەر سیتی پێشكەشبكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.
ئاستۆن ڤیلا بەهۆی بەها زۆرەكەیەوە لە گواستنەوەی نیكۆلاس جاكسن دەكشێتەوە، كە چێڵسی 70 ملیۆن پاوەندی وەک نرخی هێرشبەرەكەی دیاریكردووە – سەن.
مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی سێنێ لامێنس گۆڵپارێزی بەلجیكی یانەی رۆیال ئانتڤێرپی هەمان وڵات دەدات – دەیلی مەیڵ.
وێستهام هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی سۆنگۆتو مانگاسا ناوەڕاستكاری فەڕەنسی یانەی مۆناكۆ دەستپێكردووە – گاردیان.
مۆناكۆ یەكەم ئۆفەری وێستهامی بە بەهای 16.7 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی سۆنگوتۆ مانگاسا رەتكردەوە – فووت مێركاتۆ.