
یاریگا –
رۆدریگۆ، ئەستێرەی ریال مەدرید دەیەوێت کۆتایی بە کێشەکانی لەگەڵ یانەکەی بهێنێت و داوایەک ئاراستەی چابی ئاڵۆنسۆ دەکات.
رۆژنامەنووسی ئیسپانی رۆدرا ئاشکرایکردووە، بیرۆکەی چابی ئاڵۆنسۆ ئەوەیە لە یاریی بەرامبەر ریال ئۆڤیدۆ چەند خولەکێک دەرفەتی یاریکردن بە رۆدریگۆ بدات، ئەمەش دوای ئەوەی لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا بەشداریی بە ئەستێرە بەڕازیلییەکە نەکرد.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، رۆدریگۆ داوای لە چابی ئاڵۆنسۆ کردووە لە باڵی چەپی هێرشبەری دەرفەتی یاریکردنی پێبدات و چیدیکە نایەوێت لە باڵی راست یاریی بکات، چونکە شوێنی یاریکردنی خۆی لە باڵی چەپە.
Más sobre Rodrygo:
La idea es que juegue minutos en Oviedo.
Su posición ya es la de extremo izquierdo. Así se lo pidió a Xabi, y ese será su rol. No quiere jugar más por la derecha. @espn
— Rodra (@Rodra10_97) August 22, 2025
لەوکاتەوەی ئاڵۆنسۆ بووتە راهێنەری ریال مەدرید رۆدریگۆ تەنیا یەک یاریی لە پێکهاتەی سەرەکی بووە و لەکۆی حەوت یاریی تەنیا 93 خولەک یاریی بە یاریزانە بەڕازیلییەکە کردووە.
رۆدریگۆ لە هاوینی ساڵی 2019 لە یانەی سانتۆسەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و چەندین نازناوی گەورەی لەگەڵ یانە شاهانەکە بەدەستهێناوە.
یاریزانە بەڕازیلییەکە تاوەکو ئێستا 270 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، خاوەنی 68 گۆڵ و 51 ئەسیستە. رۆدریگۆ 33 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل کردووە و خاوەنی حەفت گۆڵە.