
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی براهیم دیاز ئەستێرەی مەغریبی یانەكەی نوێدەكاتەوە.
براهیم دیاز لە هاوینی 2019 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە بە بەهای 17 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و بۆ ماوەی سێ وەرز لە ئەیسی میلان بە خواستن یارییكرد.
گرێبەستەكەی ئێستای دیاز لەگەڵ یانە شاهانەكە لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت و بەهای ئێستای لە بۆرسەی یاریزاناندا 40 ملیۆن یۆرۆیە.
Brahim ya ha llegado a un acuerdo para renovar con el Real Madrid ✅
Una llamada de Xabi Alonso, clave.
También le llamaron otros equipos en verano. El año pasado, el PSG. https://t.co/hLbWqCNdcl
— Rodra (@Rodra10_97) August 21, 2025
بەگوێرەی زانیارییەكانی ESPN، ریال مەدرید گرێبەستی براهیم دیاز بۆ ماوەیەكی درێژ نوێدەكاتەوە.
چابی ئاڵۆنسۆ پێش وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدرید لەگەڵ دیاز قسەیكردووە و رۆڵ و گرنگی لە پلانەكانی ئاشكراكردووە.
دیاز لەگەڵ مەدرید بەشداری 122 یارییكردووە و توانیویەتی 20 گۆڵ بكات و 20 گۆڵیش درووست بكات.