Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەرپرسانی لیڤەرپوول بۆ هاندەرانی یانەکە، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئاهەنگ بگێڕن

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکە درێژخایەنەکەی پەیوەست بە ئالێکساندەر ئیزاک خەریکە دەگاتە زنجیرەی کۆتایی و بەرپرسانی لیڤەرپوول موژدەی گەورە بە هاندەرانی یانەکە دەدەن.

دۆخی نێوان ئیزاک و نیوکاسڵ گەیشتەر مریشکە رەشە و، لە کۆتا هەڵوێستدا دوای پەیامە توندەکەی، ئەو ئەستێرە سویدیە ئامادەنەبوو راهێنانە بەکۆمەڵەکانی بکات بەڵکوو بەتەنیا مەشقی دەکرد. تا کار گەیشتە ئەوەی نیوکاسڵیش راگەیەندراوێکی پاکانەئامێز بڵاوبکەنەوە.

ئیزاک هەڵوێستێکی توند لە دژی نیوکاسڵ یونایتد دەنوێنێت

لەگەڵ تۆخبوونەوەی کێشەکانی نێوان ئیزاک و نیوکاسڵ و لە میانی چڕبوونەوەی هەوڵەکانی لیڤەرپوول بۆ رفاندنی هێرشبەرەکە، کارگێڕی رێدز بە ئۆفەرێکی زەبەلاحەوە چووەتەپێشەوە. هاوکات هەردوو یانە دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لە چوارچێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی دووەمی خولی ئینگلیزی رووبەڕووی یەکتردەبنەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە رۆژنامەی سەن سپۆرتی ئینگلیزیی، کارگێڕی لیڤەر بڕیاری لەسەر بڕی 130 ملیۆن پاوەند داوە لەپێناو گرێبەستکردن لەگەڵ ئیزاک.

ئەو بڕە پارەیەش راستەوخۆ ناوبراو دەکاتە گرانبەهاترین گواستنەوە لە مێژووی یانەکانی ئینگلتەرا.

سەرچاوەکە وادەی رێککەوتنەکەشی ئاشکراکردووە کە بەرپرسانی لیڤەرپوول باوەڕیان وایە راستەوخۆ دوای یارییەکەی دووشەممەی داهاتوو رێگە بە ئیزاک دەدرێت نیوکاسڵ جێبهێڵێت کە ماوەیەکە داوای رۆشتن دەکات و ئانفیڵدیش تاکە ئامانجیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button