پەرەسەندنی نوێ؛ بریکارەکانی رۆدریگۆ لە بەریتانیان

یاریگا –
پەرەسەندنی نوێ لە بابەتی پەیوەسی بە رۆدریگۆ روویداوە و بریکارەکانی گەشتی بەریتانیایان کردووە.
لە یاریی سێشەممەی رابردوو کە ریال مەدرید لە گەڕی یەکەمدا میوانداریی ئۆساسونای کرد و 1-0 براوەبوون، چابی ئاڵۆنسۆ چەندجارێک رۆدریگۆ خستە ئامادەباشیەوە بۆ یاریپێکردن، بەڵام سەرەنجام یەک چرکەش بەشداریی پێنەکرد. ئەوە وایکرد نیگەرانیی زیاتری ئەستێرە بەرازیلیەکەی لێبکەوێتە و مێدیاکان ئاشکرایانکرد کە یاریی داهاتوو کۆتا پێوەرە بۆ رۆدریگۆ تا بڕیاری جێهێشتنی قەڵای سپی بدات.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی هەردوو رۆژنامەنووسی خۆرخێ نیکۆلا و ئۆلیڤێرا پابلۆ، یانەی لیڤەرپوول چووەتە پێشبڕکێی گواستنەوەی رۆدریگۆ.
وەک ئۆلیڤێرا نووسیویەتی، تەنانەت بریکارەکانی ئەو یاریزانە بەرازیلیە ئێستا لە بەریتانیان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی رێدز سەبارەت بە نیازەکانی یانە ئینگلیزیەکە بۆ گرێبەست لەگەڵ رۆدریگۆ.
ئۆلیڤێرا ئەوەشی زانیوە کە لیڤەرپوو ئەو یاریزانەی وەک شوێنگرەوەیەکی نموونەیی لویس دیاز دەبینێت کە ئانفیڵدی بەرەو بایرن میونشن جێهێشت.
🚨 Liverpool have entered the race for Rodrygo from Real Madrid. He is heading to the Premier League.
(Source: @JorgeNicola)
🚨 The agents of Rodrygo are currently in the UK negotiating, with Liverpool interested in him as a Diaz replacement.
(Source: @Oliveira32Pablo) pic.twitter.com/bzheS6NEiD
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) August 21, 2025