ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بایەر لیڤەركوزن گرێبەستێكی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

لۆیک بادێ، بەرگریكاری فەڕەنسی یانەی سێڤییای ئیسپانی پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنەوە كرد.

هەژماری فەرمی بایەر لیڤەركوزن لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی لۆیک بادێ بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


بەرگریكارە 25 ساڵانەكە بە بەهای 29 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و چوار ملیۆن گۆڕانكاری و تاوەكو 2030 پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنەوە كرد.

بادێ لە هاوینی 2023 بە بەهای 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سێڤییا كرد و بەهای ئێستای لە بۆرسەی یاریزاناندا 25 ملیۆن یۆرۆیە.

یاریزانە فەڕەنسیەكە لەگەڵ سێڤییا بەشداری 93 یارییكرد و توانی سێ گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووستبكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button