ئێستا؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەکی دیکەی گەورە نوێدەکاتەوە
پارێزگاری لە وێنەکێشەکە دەکەن..

یاریگا –
ناکۆکی نێوان بارسێلۆنا و فرێنکی دی یۆنگ کۆتایی دێت و گرێبەستی ئەستێرە هۆڵەندییەکە نوێدەکرێتەوە.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردووە، دوێنێ بریکاری نوێی کارەکانی دی یۆنگ لەگەڵ دیکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا کۆبووەتەوە و گفتوگۆی نێوانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە پێشکەوتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونیەکە، بارسێلۆنا ئامادەیە گرێبەستی دی یۆنگ بۆ دوو وەرزی دیکە و لەگەڵ بژاردەی وەرزی سێیەمیش نوێبکاتەوە، یاریزانەکەش دەیەوێت بمێنێتەوە و تەنیا ئەوە ماوە لەسەر مووچەکەی رێکبکەون.
🙋♂️ De Jong se mueve por el Barça
✍ @RogerTorello | @JoanPoquiEraso https://t.co/smICQNssLa
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) August 21, 2025
دی یۆنگ، 28 ساڵ خۆی لە کێشەیەکی قووڵ رزگارکرد، کاتێک بە ناچاری دەستبەرداری عەلی دوورسون، بەڕێوەبەری کارەکانی بوو، دوای ئەوەی هەستیکرد فێڵی لێدەکرێت.
بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی، دی یۆنگ نەیتوانی گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێبکاتەوە، هەرچەندە گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.
دی یۆنگ بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دوورسون، بەڕێوەبەرێکی نوێی دۆزییەوە، تاوەکو گفتوگۆکان دەستپێبکاتەوە.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئێستا دی یۆنگ بەڕێوەبەرێکی نوێی هەیە تاوەکو کارەکانی بەڕێوەببات. بەڕێوەبەرەکە هۆڵەندییە و پەیوەندییەکی تەندرووستی لەگەڵ یاریزانەکە هەیە.
لە ماوەی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان بەڕێوەبەری کارەکانی دی یۆنگ و دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا دەستیانپێکردووە و دوێنێ لەگەڵ دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی کۆبووەتەوە و گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی زۆر پێشکەوتووە.
دی یۆنگ لە هاوینی ساڵی 2019 لە ئەیاکسەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، لەو ساتەوە 260 یارییکردووە و خاوەنی 19 گۆڵ و 23 ئەسیستە.
هۆکاری تێکچوونی پەیوەندییەکانی بارسێلۆنا و دی یۆنگ ئاشکرا دەبێت