تۆتنهام بۆ مانچێستەر سیتی؛ ئەمجارە ئۆفەرێکت پێشکەش دەکەم رەتنەکرێتەوە
تۆڵەی لەدەستدانی ئیزێ دەکەنەوە..

یاریگا –
تۆتنهام ئۆفەرێکی نوێ بۆ گواستنەوەی ساڤینیۆ، ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی ئامادە دەکات.
رۆژنامەی گڵۆبۆ بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام ئۆفەرێکی نوێی بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ساڤینیۆ، ئەستێرەی لاوی مانچێستەر سیتی ئامادەکردووە و بڕوایان وایە ئۆفەری ئەمجارەیان رەتنەکراوە دەبێت.
درەنگانی شەوی رابردوو ئارسیناڵ ئێبێرێچی ئیزێی لە چنگی تۆتنهام دەرهێنا و هەمووانی شۆککرد، ئۆفەرێکی بە بەهای 68 ملیۆن پاوەند پێشکەشی کریستال پاڵاس کرد و دوای کۆبوونەوەیەکی خێرای دەستەی کارگێڕی یانەکەی باشووری لەندەن، رەزامەندی لەسەر ئۆفەرەکە درا.
Tottenham have increased their bid for Savinho to around €80 million after Eze’s decision in favor of Arsenal. The player’s agents remain in the UK to manage talks between the clubs.https://t.co/lYXLf54j7Y
— Cahê Mota (@cahemota) August 21, 2025
تۆتنهام بەڵێنیداوە لە تۆڵەی لەدەستدانی ئیزێ هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی ساڤینیۆ بدەن و هەر لەم مێرکاتۆیە گرێبەستی یاریزانە بەڕازیلییەکە یەکلاییدەکەنەوە.
هەفتەی رابردوو سپێرز ئۆفەرێکی فەرمی بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە مانچێستەر سیتی کرد، بەڵام بلوو موون ئامادە نەبوو بەو پارەیە دەستبەرداری ببێت.
ساڤینیۆ لە هاوینی رابردوو بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە جیرۆناوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد و تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بلوو موون هەیە.
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 48 یاریی بۆ یانە ئینگلیزییەکە کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دروستکردووە.
ئێستا؛ تۆتنهام گفتوگۆی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەڕازیلی دەستپێکردووە