دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ گڕی لە مێرکاتۆ بەردا و لیڤەرپوول دوو یاریزان لەدەستدەدات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاوی ئینگلیزی مەڵاس داوە، لایپزیگ و یاریزانێکی لیڤەرپوول رێککەوتن و مارسیلیاش بەرگریکارێکی لیڤەرپوول دەگوازێتەوە…

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئێبێرێچی ئیزێ پێشکەشی کریستال پاڵاس کردووە – ئاتلێتیک

ئارسیناڵ پرسیاری فەرمی لەبارەی مۆرگان رۆجەرز ئاڕاستەی ئاستۆن ڤیلا کردووە، بەهاکەی دەگاتە 80 ملیۆن پاوەند – سەن

لایزپیگ و هارڤێی ئیلیەت، یاریزانی لاوی لیڤەرپوول لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتووە و دەیکاتە جێگرەوەی چاڤی سیمۆنس کە لە چێڵسییەوە نزیکە – سکای دۆچلاند

ئۆڵێمپیک مارسیلیا گرنگی بە گواستنەوەی کۆستاس سیمیکاس، بەرگریکاری باڵی چەپی لیڤەرپوول داوە – فووت مێرکاتۆ

راسموس هۆیلوند بە بریکارەکەی راگەیاندووە، بە هیچ شێوەیەک ئامادەنییە بەخواستن پەیوەندی بە ناپۆلی یاخود لایپزیگ بکات، بەبێ ئەوەی مەرجی گواستنەوەی هەمیشەیی تێدانەبێت – فابریزیۆ رۆمانۆ

نۆتینگهام فۆڕێست گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ سێڤییا بۆ گواستنەوەی خۆسێ ئانخێل کارمۆنا دەستپێکردووە – سکای سپۆرتس

فۆڕێست هەوڵی گەڕاندنەوەی ماتی کاش، بەرگریکاری ئاستۆن ڤیلا دەدات – ئاتلێتیک

ئێڤەرتن مێرکاتۆی هاوینەی دانەخستووە و چاوی بڕیوەتە تایلەر دیبڵینگ، هێرشبەری ساوسامتن – سکای سپۆرتس

ئەلێکس مۆرێنۆ، یاریزانی ئاستۆن ڤیلا تەنیا یەک هەنگاو لە پەیوەندیکردن بە جیڕۆنا دوورە، بەرگریکارە ئیسپانییەکە سازشی لە مووچەکەشی کردووە – ئاتلێتیک

تۆتنهام هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نەیتان کۆڵینس، یاریزانی برێنتفۆرد چڕکردووەتەوە – کۆت ئۆفساید

بۆرنمس گفتوگۆکانی لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئاکسێل دیساسی دەستپێکردووە و لەوانەیە بە خواستن پەیوەندی بە چێریس بکات – ساشا تاڤۆلێری

بابەتی زیاتر

Back to top button