بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کۆتا پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول و ئۆفەرێکی نوێی ریکۆردشکێن بۆ ئیزاک

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول دەست لە راوکردنی ئالێکساندەر ئیزاک هەڵناگرێت لەکاتێکدا ئەو یاریزانە هەڵوێستەکانی لە دژی نیوکاسڵ گەیاندووەتە بنبەست.

کارگێڕی لیڤەرپوول جارێکیتر خۆی بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی بەرزتر ئامادەدەکات کە بڕەکەی زیاترە لەوانەی پێشتر بۆ گواستنەوەی ئەستێرە سویدیەکە پێشکەشی کردبوون. ئەوە لەکاتێکدایەو شەوی رابردوو پێشهاتێکی نوێ لەنێوان ئیزاک و نیوکاسڵ سەریهەڵدا و هەردوولا روونکردنەوەیان بڵاوکردەوە، ئەمڕۆش هێرشبەرەکە جیاواز لە کۆی تیمەکە راهێنانەکانی دەکرد.

ئیزاک هەڵوێستێکی توند لە دژی نیوکاسڵ یونایتد دەنوێنێت

بەگوێرەی نوێترین پەرەسەندن کە کێن لاورێنسی رۆژنامەنووس بڵاویکردووەتەوە، رێدز هەفتەی داهاتوو بە بڕی 130 ملیۆن پاوەند لە گۆڵکارە لێهاتووەکە دەچێتەپێشەوە.

ئەوەش واتا راستەوخۆ ئیزاک دەکاتە گرانبەهاترین گواستنەوە لە مێژووی گواستنەوەکانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

وەک سەرچاوەکە نووسیویەتی، لیڤەرپوول جارێ لە نیوکاسڵ ناچێتەپێشەوە تا دوای یاریی نێوان هەردوو یانەکە لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو. بەڵام دڵنیاشن کە سەرەنجام گرێبەستی هەر لەگەڵدا واژۆ دەکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button