ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ نیوکاسڵ یونایتد ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش بە برێنتفۆرد دەکات

ویسا تەنیا نیوکاسڵی دەوێت..

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی یۆوان ویسا، هێرشبەری برێنتفۆرد پێشکەش دەکات.

رۆژنامەنووسی بەریتانی بێن جەیکبز بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ یونایتد بۆ گواستنەوەی یۆوان ویسا، ئۆفەرێکی فەرمی بە بەهای 35 ملیۆن پاوەند لەگەڵ پاداشت، پێشکەش بە برێنتفۆرد کردووە.

برێنتفۆرد بە هەموو شێوەیەک هەوڵی هێشتنەوەی ویسا لە ریزەکانی دەدات، بەڵام یاریزانەکە یاخی بووە و دەیەوێت پەیوەندی بە نیوکاسڵ یونایتد بکات.

نیوکاسڵ دەیەوێت هەرچی زووە شوێنگرەوەیەک بۆ ئالێکساندەر ئیزاک بدۆزێتەوە، چونکە یاریزانەکە ئامادەنییە یاریی بۆ یانەکە بکاتەوە و حەزی لە پەیوەندیکردنە بە لیڤەرپوول.

ویسا لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی لۆریانەوە بە بەهای 10 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2026 بەسەردەچێت.

پێشتر برێنتفۆرد بە ویسای راگەیاندبوو كە بە 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دەبن دواتر ژمارەكەیان بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ بەرزكردەوە و ئێستاش داوای 60 ملیۆن پاوەند دەكەن.

وەرزی رابردوو ویسا لە 39 یارییدا لەگەڵ برێنتفۆرد توانی 20 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووستبكات.

 

نیوکاسڵ چاوەڕێییە؛ ویسا تووڕەیە و داوای سازان لە برێنتفۆرد دەکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button