
یاریگا –
یاریزانی كورد، شۆخان نوورەدین،یاریزانی نهسڕی سعودی، لە یارییەکی دۆستانەدا لە بەرامبەر یانەی مالاگای ئیسپانی، سهرنجی مێدیا عهرهبیهكان و جیهانیهكانی راكێشا.
كچه كوردهكهی پردێ(ئاڵتون كۆپری)، له یارییهكی دۆستانهی نهسڕ بهرامبهر مالاگای ئیسپانی شەش گۆڵی بۆ خانمانی نەسڕی سعودی تۆمارکرد، ئهمهش وایكرد، میدیاكان ستایشی زۆری بكهن و به كریستانۆ رۆناڵدۆی خانمان باسی بكهن.
ئەستێرەكهی كوردستان ، لە 10ـی نیسانی 2000 لە شارهدێی پردێ سهر به كهركوك له دایکبووە و تهمهنی 25 ساڵه، جگه له یاریی تۆپی پێ پێشتر یاریزانی تۆپی دهست بووه.
وحينَ تُحـسم الأمـور .. ويُعرف بأن البطل ( واحـد ) ☝️
هي من تختـار 👏
أهـلاً وسهـلاً شوخان نور الدين 💛🇮🇶#Shokhan_is_Yellow! 🤩💛 pic.twitter.com/dtpGcMtFMr— سيدات النصر | AlNassr Ladies (@AlNassrFCW) August 13, 2025
شۆخان نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراقی لە ساڵی 2021 لە پاڵەوانێتی عەرەبی لە تونس کردووە، لەگەڵ هەولێر لە پاڵەوانێتی یانە عەرەبییەکان لە عەمانی پایتەختی ئوردن لە ساڵی 2019 بەشداری کردووە و نازناوی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێناوە.
یاریزانه ناودارهكهی خانمانی نهسڕ بۆ تیپی فوتساڵی یانەی گازی باکوور یاری کردووە و نازناوی گۆڵکاری خولهكهی بەدەستهێناوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراقیش لە پاڵەوانێتی فیدراسیۆنی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ فوتساڵی ئافرهتان لە ساڵی 2022 بەشداری کردووە و سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی کردووە بۆ بردنەوەی نازناوەکە، هاوکات خۆیشی بە تۆمارکردنی ههشت گۆڵ بووەتە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە.
شوخـان .. تبـدأ 🔥🤩! pic.twitter.com/SFVtaVIUpl
— سيدات النصر | AlNassr Ladies (@AlNassrFCW) August 17, 2025
شۆخان نوورەدین لە ساڵی 2022 پهیوهندی به هیلالی سعودی کرد، گۆڵکاری تیپی ئافرهتانی ئەو یانەیە بووە، و ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی نەسڕەوە کرد تا ببێتە یەکێک لە گرنگترین گرێبەستەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵ، بهردهوامبێت له کاروانی گۆڵ تۆمارکردنی لە یاریگاکانی خولی نایابی ئافرهتانی سعودیدا.
دوای گواستنەوەی لە هیلالەوە بۆ نەسڕ، ئەستێرەكهی كوردستان پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەکانی یانە نوێیەکەیەوە کرد لە ماربیای ئیسپانیا، کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی یانەکەدایە بۆ بەشداریکردن لە خولی سعودی و وەشانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای ئافرهتان بۆ وهرزی2025-2026.
شۆخان سەرەتا لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر یانەی ریال بێتیسی ئیسپانی بەشداری کرد و توانی لە خولەکی 85ـی گێمی دووەمدا گۆڵێک تۆمار بکات، کە یارییەکەیان بە ئەنجامی (5-1) لە بەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی هات.
لە دووهم یاری دۆستانەی بەرامبەر یانەی مالاگای ئیسپانی، شۆخان بە شێوەیەکی بەرچاو درەوشایەوە دوای ئەوەی بە خێرایی لەگەڵ نەسڕدا گونجا و توانی شەش گۆڵ بكات.
بەهۆی ئەو شەش گۆڵەی شۆخان، نهسڕ لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر مەلەگا بە ئەنجامێکی گەورەی (15-0) سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بەمەش ئامادەیی خۆی بۆ ڕکابەرییەكان نیشان دا.
بڕیارە یانەکە گەشت بکات بۆ قەرشی لە ئۆزبەکستان بۆ بەشداریکردن لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی دووەم، کە لە 25 ئەم مانگە ركابهرییهكان دهست پێدهكات.