ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ رۆما گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند

یاریگا –
رۆمای ئیتاڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئاستۆن ڤێلای راگەیاند.
یانەی رۆما بەفەرمی رایگەیاند، لیۆن بایلی، ناوەڕاستکاری جامایکی یانەی ئاستۆن ڤێلا پەیوەندی بە یانەکە کردووە و گرێبەستێکی فەرمییان بۆ ماوەی وەرزێک بەشێوەی خواستن لەگەڵی واژۆ کردووە.
هاوکات رۆما دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو بەبڕی 19 ملیۆن پاوەند گرێبەستی ناوەڕاستکارە 28 ساڵانییەکە لە خواستنەوە بکات بە هەمیشەیی.
✍️ Leon Bailey è un nuovo calciatore giallorosso! 🐺
📄 https://t.co/famDyd9RTu#ASRoma pic.twitter.com/MsnwuUGqYE
— AS Roma (@OfficialASRoma) August 20, 2025
بایلی لە 2021 لە بایەر لیڤەرکوزنەوە بەبڕی 32 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاستۆن ڤێلا کرد، لە 144 یاریی 22 گۆڵی بۆ ڤێلا کردووە و 24 گۆڵی دروستکردووە.